بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە

08.01.2026
جەماوەر نیوز
کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات کە سبەینێ بەفر و باران دەستپێبکاتەوە و تاوەکو شەممە بەردەوام بێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بۆ کاتەکانی ئێوارە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و پلەی گەرماش 1-2 پلە نزم دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت، لەکاتەکانی نیوەڕۆ دابارین دەست پێ دەکات سەرەتا لە پارێزگای دهۆک پاشان نمە باران سەرجەمی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە لەگەڵ بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان.
ئەوەشی خستەڕوو کە بارینی بەفر و باران تاوەکو ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە کە گەرما 1-3 پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر :13 پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 12 پلەی سیلیزی
دهۆک: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 9 پلەی سیلیزی
کەرکووک 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی

بابەتی هاوشێوە