ڕۆژئاوا لە نێوان بەرداشی تیرۆر و ویژدانی مردووی جیهاندا!

08.01.2026
جەماوەر نیوز
ڕۆژئاوا لە نێوان بەرداشی تیرۆر و ویژدانی مردووی جیهاندا!
جارێکی تر مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە؛ ئەو دەستانەی دوێنێ لەژێر ناوی "داعش" خوێنی کوردیان دەڕشت، ئەمڕۆ بە ناو و بەرگێکی نوێوە، بەڵام بە هەمان عەقڵییەتی تاریک، پەلاماری خاک و شکۆی گەلی کورد دەدەن لە سوریا. گەلی کورد لە سوریا، نەک تەنها بۆ پاراستنی خۆی، بەڵکو بۆ پاراستنی کەرامەت و شکۆی مرۆڤایەتی و هەموو جیهان، گەورەترین قوربانیی لە شەڕی دژی تیرۆردا دا. کەچی ئەمڕۆ دەبینین لە ئاست ئەو هەموو هەڕەشە و هێرشانەی دەکرێتە سەری، جیهان بێدەنگیی هەڵبژاردووە. ئەم بێدەنگییە شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ هەموو ئەو دامەزراوانەی کە لاف و گەزافی "مافی مرۆڤ" و "دیموکراسی" لێ دەدەن. کوا دروشمەکانی مافی مرۆڤ؟ کوا پاراستنی ئەو گەلەی کە لە جیاتی هەموو دونیا شەڕی تیرۆری کرد؟ بێدەنگیی ئێوە گڵۆپی سەوزە بۆ کۆمەڵکوژییەکی تر.
لەم ساتە هەستیارەدا، تەنها "یەکڕیزی" دەمانپارێزێت. ئازاری ڕۆژئاوا ، ئازاری هەموو کوردێکی نیشتیمانپەروەرە.
ڕاستییەکە ئەمەیە: میژوو سەلماندویەتی کورد نەتەوەیەکە هەڵدەستێتەوە و ناشکێت.

بابەتی هاوشێوە