محەمەد حاجی مەحمود سەبارەت بە پەلەمارەکانی شێخ مەقسوود پەیامێکی بڵاو کردەوە

08.01.2026
جەماوەر نیوز
محەمەد حاجی مەحمود سەبارەت بە پەلەمارەکانی شێخ مەقسوود پەیامێکی بڵاو کردەوە ئەمەش دەقی پەیامەکەیەتی تۆپباران و پەلاماری گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی شاری حەلەب لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئەحمەد شەرعەوە، هەنگاوێکی ترە دژی کورد. ئێمە لەسەرەتاوە بۆچوونمان وابوو، کە دەسەڵاتی سوریا، کوردیان بەو شێوەی ئێستا هەیە قبوڵ نییە و نایانەوێت ئەو واقعە قبوڵ بکەن، ئەو هێرش و پەلامارانەی کە دەستییان پێکردوە، سەرەتای شەڕێکی گەورە و سەختە لە دژی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، بۆیە پێویستە کورد لەو هەرێمە ئامادەسازی تەواو بکات بۆ بەرپەرچدانەوە و بەرگریکردن لە دژی داگیرکەران. ئێمە لە کاتێکدا داوای چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان دەکەین، پشتیوانی تەواوی گەلەکەمان دەکەین لە ڕۆژئاوا. محەمەد حاجی مەحمود ۸ـی کانوونی دووەمی ۲٠۲٦ر

بابەتی هاوشێوە