شێخ مەقسود و ئەشرەفییە هێڵی پێشەوەی بەرگریی نەتەوەیی و ئازادی و دیموکراسیی و پێکەوە ژیانە

09.01.2026
جەماوەر نیوز
شێخ مەقسود و ئەشرەفییە هێڵی پێشەوەی بەرگریی نەتەوەیی و ئازادی و دیموکراسیی و پێکەوە ژیانە

بەداخەوە دوژمنانی کوردو دژە ئازادی چاویان بەبوون و پێشکەوتن و شارستانییەتی کوردو دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری کورد هەڵنایەت و هاوکات بەدنەدان و پاڵپشتی نەیارانی کورد، هەوڵی داگیرکاری و شکاندنی هێڵی بەرگریی گەڕەکەکوردنشینەکان و گۆڕین و کەمکردنەوەی ناوچەو سنوری ئازادی دیموکراسی و پێکەوەژیان دەدەن. ئێمە لەپارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان وێڕای ئەوەی بەتوندی ئیدانەی ئەم هێرشە دوژمنکارانە دەکەین، هاوکات داوا لەهێزە کوردەکان دەکەین، کەدانایانەو قارەمانانە بەرگری بکەن و بڕیاری دروستبدەن و هەمیشە بەئاگابن کەتەنیا کورد دۆستی کوردە.

هەروەها ڕایدەگەیەنین بەهەموو شێوەیەک ئامادەین بەگیانی خۆمان هاوکارو بەرگریکار بین لەخاک و خەڵکی کوردستان.

د. فەرهاد تۆفیق
وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
٨-١-٢٠٢٦

بابەتی هاوشێوە