سودانی لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کشایەوە

12.01.2026
جەماوەر نیوز
وتەبێژی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کشایەوە.
فیراس مەسلەماوی، وتەبێژی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان [کە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکایەتیی دەکات] رایگەیاند، سودانی بەشێوەیەکی رەسمی و لە بەرژەوەندیی نوری مالیکی، لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق كشایەوە.
وتیشی، بڕیارەکە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی هاوپەیمانیی ئاودانکردنەوە و گەشەپێدان و دوای سێ گەڕی دانوستانی راستەوخۆی نێوان سودانی و مالیکی، دراوە و مەبەست لە کشانەوەکە، کردنەوەی ئەو گرێکوێرە و چەقبەستووییە سیاسییە بوو، کە لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی پۆستی سەرۆکوەزیرانەوە هەبوو.

بابەتی هاوشێوە