عومرەکارێکی کورد لە مەککە گیانی لەدەستدا

13.01.2026
جەماوەر نیوز

عومرەکارێکی کوردی دانیشتوی شاری هەولێر بەناوی مەحمود حاجی عومەر لەکاتی بەجێهێنانی تەواف لە مەککە گیانی لەدەستدا، كە ئەوەش دوەم عومرەکارە لە سەرەتای ئەم مانگەوە لە سعودییە گیان لەدەستبدات.

کاروان ستونی، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئەمشەو لە لێدوانێكدا بە خەندان-ی ڕایگەیاند، عومرەکارێکی کورد بەناوی مەحمود حاجی عومەر، لەکاتی تەوافکردن لە مەککە گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، عومرەکارەکە لە دایکبونی ساڵی 1966 و خەڵكی گوندی شكارتەیە، بەڵام دانیشوی شاری هەولێرە و لە ئێستادا خەریكی ڕایكردنی مامەڵەكانی ئەو عومرەكارە كۆچكردوەن لە سعودییە.

كاروان ستونی ئەوەشی بە خەندان وت، "تەرمی ئەو عومرە كارە ناگەڕێندرێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان و لە مەككە بە خاك دەسپێردرێت".

ئەوە دوەمین عومرەكاری كوردە كە لەسەرەتای ئەم مانگەوە لە سعودییە گیانی لەدەستداوە و ڕۆژی 1ـی ئەم مانگەش هاوڵاتییەكی خەڵكی ئاكرێ بەناوی فاتمە هاشم لە مەدیینە گیانی لەدەستدا، ئەوەش دوای نزیكەی یەك مانگ مانەوە لە نەخۆشخانەكانی ئەو وڵاتە

بابەتی هاوشێوە