دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: سەرۆک باندێکی مافیای مەترسیداری جیهانیی دەستگیرکرا

13.01.2026
جەماوەر نیوز
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی سەرۆک باندێکی مافیای مەترسیداری جیهانی رادەگەیەنێت.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەپشت بەستن بە زانیاریی ورد و بەدواداچوون لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق، سەركردەی باندێکی تاوانكاری دەستگیركرا، کە فەرمانی دەستگیركردنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەبووە و سەر بەتۆڕی (فۆكستڕۆت)ی تاوانکارییە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەم باندە مەترسیدارە نێودەوڵەتییە چەندین تاوانیان لە چەندین وڵاتدا ئەنجامداوە، ئۆپراسیۆنەكە لە یەک كاتدا و لە چەند پارێزگایەک ئەنجامدرا، گروپە تاوانكارییەكە پلانی هەبووە خاكی عێراق بۆ كردە تاوانكارییەكانیان بەكاربهێنن.

بابەتی هاوشێوە