پەروەردەی سلێمانی لەبارەی پشووی سبەی بڕیاریدا

13.01.2026
جەماوەر نیوز
پەروەردەی سلێمانی لەبارەی دەوامی سبەینێی خوێندنگەکان بڕیاریدا.
نەژدا عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، سبەی چوارشەممە کەشوهەوا لە سەنتەری شاری سلێمانی ئاسایی دەبێت هەربۆیە دەوامی خوێندنگەکان ئاسایی دەبێت.
وتیشی، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارۆچکەکان سەرپشککراون لە راگرتنی دەوامی خوێندگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکانیان.
شایەنی باسە، تاوەکو ئێستا هەریەکە لە پەروەردەکانی پێنجوێن، شارباژێر و دووکان، سبەینێیان کردووە بە پشوو.

بابەتی هاوشێوە