ئاگادارییەک لە زانکۆی سلێمانییەوە بۆ مامۆستایان و خوێندکاران

14.01.2026
جەماوەر نیوز
زانکۆی سلێمانی ئاگاداری مامۆستایان و خوێندکاران دەکات، ئۆتۆمبێلەکانیان لە شەقامە سەرەکییەکانی دەرەوەی زانکۆ رانەگرن، بەپێچەوانەوە توشی سزای دارایی دەبنەوە.
سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و رێکخستنی هاتوچۆ و بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و نەهێشتنی ئاستەنگیی هاتوچۆ، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رێکارەکانی هاتوچۆ لە شەقامە سەرەکییەکانی دەوروبەری زانکۆ جێبەجێدەکات.
زانکۆکە دەشڵێت، “بۆ ئەوەی دووربن لە سزای دارایی و وەک ئەرکێکی شارستانی، تکایە ئۆتۆمبێلەکانتان تەنها لە گەراج و شوێنە تەرخانکراوەکانی زانکۆ رابگرن، چونکە راگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامە سەرەکییەکانی دەرەوەی زانکۆ قەدەغەیە و لێپرسینەوەی یاسایی بەدوادادێت.”

بابەتی هاوشێوە