شارەزایەکی کەشناسی: چلەی زستان دەستپێدەکات

14.01.2026
جەماوەر نیوز
شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، سبەینێ چلەی زستان دەستپێدەکات.
سالار حاجی عەلی، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، سبەینێ 15ی کانوونی دووەم، یەکەم رۆژی چلەی زستانە کە بە رۆژە ساردەکانی ساڵ دادەنرێت هەندێک ساڵیش پێچەوانە دەبێت، ناوەڕاستی چلە لەنێوان 3 و 4ی مانگە کە زۆر ساڵ لەو ماوەیە شەپۆلی چڕ دروستدەبێت، شـ.ـەڕی رۆژ و گەلاوێژی پێدەڵێن.
دەشڵێت، هەروەها کۆتا رۆژی چلە 23ی شوباتی ساڵی 2026ە، ساڵانە لە چلەی زستاندا نزمەپاڵەپەستۆ دروستدەبێت شەپۆلی چلەشۆری  پێدەڵێن، لەدوای چلە زۆر ساڵ باران و بەفر دەبارێت، کە پێشینان هەرجارەو ناوێکیان بۆ داناوە و پێیدەڵێن شینی چلە.
باس لەوەشدەکات، ئەمڕۆ 14ی کانوونی دووەم لەگەڵ مانەوەی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سپیی ناوەڕاست و هاوکات دابەزینی بارستەهەوایەکی ساردی جەمسەری باکوور کەشێکی بەفر و بارانی دروستکردووە، لەگەڵ خێرایی باو هەوایەکی سارد پلەی گەرمی لە زۆر شوێن نزیک سفر و ژێرسفرە، بەفر لە ناوچە سنوورییەکان دەبارێت، بەفر و باران لە ناوچەشاخاوییەکان دەبارێت.
ئەو شارەزای کەشناسییە ئەوەش دەڵێت، لە ناوشارەکان باران بەبڕی جیاواز دەبارێت، بەڵام ئەگەر هەیە لە ناو شاری سلێمانی بەفر و باران بەتێکەڵی ببارێت، جارجار ببێتە بەفربارینی کەم لە چەند گەڕەکێکی سەرەوەی شار.

بابەتی هاوشێوە