نزیکەی 772 هەزار کەس داواکارییان بۆ بوون بە کارمەندی سەر سندووق پێشکەشکردووە.

18.07.2025
جەماوەر نیوز
وتەبێژی کۆمسیۆن رایگەیاند، نزیکەی 772 هەزار کەس داواکارییان بۆ بوون بە کارمەندی سەر سندووق پێشکەشکردووە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ 771 هەزار و 655 کەس، داواکارییان بۆ بوون بە کارمەندی سەر سندووقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشکەشکردووە.
وتیشی، لەو ژمارەیە 518 هەزار و 681 کەسیان لە رەگەزی نێرن و 252 هەزار و 974 یان رەگەزی مێن، کە 429 هەزار کەسیان فەمانبەرن و 342 هەزار و 655 کەسیشیان دەرچوو یان خوێندکارن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ