جه‌نگ له‌ غه‌زه‌ ڕاده‌وه‌ستێت

28.06.2025
جەماوەر نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەشبینیی خۆی بە ئەگەری راگەیاندنی ئاگربەستێکی نوێ لە غەززە دەربڕی و دەشڵێت ، بڕوایان وایە لە رۆژانی داهاتوودا دەگەنە رێککەوتنی ئاگربەست.
 
سەرۆکی ئەمریکا رۆژی هەینی لە کۆشکی سپی، دوای راگەیاندنی پەیماننامەی ئاشتیی نێوان کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ و رواندا، بە رۆژنامەڤانانای گوت: "پێم وایە نزیکە" ئاگربەست لە غەززە رابگەیێندرێت. 
  
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: "خەڵک لە غەززە دەمرن و کەس یارمەتی پێشكه‌ش بە خەڵکی کەرتەکە ناکات، لە کاتێکدا ئێمە دەیکەین."
 
ترەمپ باسی لەوە کرد، ماوەیەکی کەم لەمەوبەر قسەی لەگەڵ کەسانی پەیوەندیدار بە دۆسیەی غەززەوە کردووە. 
 
دەستەی پەخشی ئیسرائیل رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، ترەمپ دەیەوێت "رێککەوتنێکی گەورە" واژۆبکرێت بۆ ئەوەی جەنگی غەززە کۆتایی بێت، بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکرێن و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی و ئیسرائیل بەرەو پێش بچێت. 
 
هاوکات دوو سەرچاوەی دیپلۆماسی بە رۆژنامەی ئیسرائیل هەیۆمیان وت، سەرۆکی ئەمریکا "گوشاری گەورە" لە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکات بۆ ئەوەی کۆتایی بە جەنگی غەززە بێنێت. 

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ