ژمارەی کوژراوانی سووریا گەیشتە 50 کەس

14.07.2025
جەماوەر نیوز
لە ئەنجامی ئاڵۆزییەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە سووریا و شەڕ و پێکدادانەکان نزیکەی 50 کەس کوژران و زیاتر لە 100 کەسی دیکە برینداربوون.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە پێکدادانە چەکدارییەکان و بۆردوومانی یەکدیدا لە گەڕەکی مەقووس لە رۆژهەڵاتی شاری سوەیدا و ناوچەکانی دیکەی پارێزگاکە، 50 کەس کوژراون، کە نزیکەی 30 کەسیان دروزن (دوویان منداڵن) و نزیکەی 15 کەسی دیکە لە هۆزە دەشتەکی (بەدەوی)یەکانن و شەش کەسیش لە هێزەکانی ناوخۆی حکومەتی سووریا کوژراون. هەروەها نزیکەی 100 کەس برینداربوون.
بەپێی بڵاوکراوەکە، لە سنووری سوەیدا گرووپە چەکدارەکان و هێزێکی پۆلیسی خۆجێیی رووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە، لە گەڕەکێکی شارەکەش گرووپێکی هۆزەکان لەگەڵ هێزێکی دروزەکان رووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە، لە لایەکی دیکەش لە سنووری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، شەڕ لەنێوان گرووپە چەکدارەکانی حەمزات و سوڵتان موراد هەڵگیرساوە.
شەڕەکەی سنووری سوەیدا، دوای نیوەڕۆی یەکشەممە دەستیپێکردووە، لەکاتێکدا بووە کە پۆلیسی خۆجێیی سەر بە فەرماندەیی ئاسایشی نێوخۆ لە نزیک گوندی (سورە کەبیرە) بازگەیەکیان داناوە و گرووپێکی چەکداری هۆزەکان هێرشیان کردووەتە سەریان.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ