نه‌ته‌نیاهۆ: دوای ئاگربەستی 60 ڕۆژە شەڕی غەززە دەستپێدەکەینەوە

14.07.2025
جەماوەر نیوز
بەگوێرەی کەناڵی 12ی ئیسرائیل، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەڵێنی بە بێزالیل سمۆتریچ وەزیری دارایی داوە کە سوپای غەززە هێرش دەستپێبکاتەوە، دوای ڕێککەوتنی ئاگربەستی پێشنیارکراوی 60 ڕۆژ کە ئێستا لە ده‌وحە دانوستانی لەسەر دەکرێت.
کەناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاویکردوەتەوە، نه‌ته‌نیاهۆ لە کۆبونەوەکانی ئەم دواییەدا بە وەزیری ڕاستڕەوی توندڕەوی وتوە، "دوای ئاگربەست، دانیشتوانی کەرتی غەززە دەگوازینەوە بۆ باشور و گەمارۆی باکوری غەززە دەسەپێنن".
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل، سمۆتریچ لەگەڵ ئیتامار بن گڤیر وەزیری ئاسایشی نیشتمانی، داوای دڵنیایی لە سەرۆک وەزیران دەکەن کە شەڕی غەززە بە تەواوی هێزی خۆیەوە دەستپێدەکاتەوە، دوای کۆتاییهاتنی ئاگربەستەکە.
بەگوێرەی کەناڵی 12، نه‌ته‌نیاهۆ لە کۆبونەوە داخراوەکاندا پلانی ئیسرائیلی بۆ "جیاکردنەوەی دانیشتوانی مەدەنی لە غەززە لە حەماس" خستەڕو، بە قەتیسکردنیان لە شریتێک لە باشوری کەرتی کەرتی کۆنترۆڵەکە، بە ئامانجی ڕێگەدان بە بەردەوامبونی شەڕ لە دوای ئاگربەستی کاتی.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ