مارکۆ رۆبیۆ: رێککەوتن هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە پێکدادانەکانی سوریا

17.07.2025
جەماوەر نیوز
مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هەموو لایەنەکان رێککەوتوون لەسەر گرتنەبەری هەنگاوی دیاریکراو بۆ کۆتاییهێنان بە پێکدادانەکانی سوریا، دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردە سەر دیمەشق.
رۆبیۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیوویەتی، رێککەوتین لەسەر هەنگاوی دیاریکراو کە ئەمڕۆ کۆتایی بە دۆخی ناسەقامگیر و ترسناک دەهێنێت. ئەمە پێویستی بەوە هەیە هەموو لایەنەکان پابەندی بەڵێنەکانیان بن و چاوەڕوانییان لێدەکەن بە تەواوی جێبەجێیان بکەن.
پێشتریش رۆبیۆ هیوای خواستبوو دۆخەکە لە سوریا ئارامبێتەوە و باسی لە تێگەیشتنێکی هەڵە کردبوو کە دۆخی ئێستای گرژییەکانی دروستکردووە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ