نەتانیاهۆ داوا لە تیمی دانوستانکاری ئیسرائیل دەکات بۆ ئاگربەستى غەزە نەرمی بنوێنن

17.07.2025
جەماوەر نیوز
رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرونوت دەڵێت، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوای لە تیمی دانوستانکاری وڵاتەکەی کردووە لە گەیشتن بە ئاگربەستی غەزە نەرمی بنوێنن.
سەرچاوەیەک لە حکومەتى ئیسرائیل بە رۆژنامەکەى گوتووە، تەلئەبیب رازی بووە بە کشانەوە لە میحوەری موراغ و ناوچەکانی دیکەی غەزە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، هێشتا بابەتی ژمارەى بارمتەکان بەرامبەر بەو زیندانییە فەلەستینییانەی ئازاددەکرێن یەکلانەکراونەتەوە، بەتایبەتی ئەو زیندانییانەی سزای هەتاهەتاییان هەیە.
لەلایەکی دیکەوە چەند بەرپرسێکی حکومەتی ئیسرائیل بە رۆژنامەکەیان راگەیاندووە، دەرفەتی گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەستی غەزە لە نەگەیشتن زیاترە، سەرچاوەیەکیش دەڵێت وڵاتانی نێوەندگیر گەشبینن و پێیانوایە نەخشە نوێیەکان بەرەوپێشچوونی بەرچاو لە گەیشتن بە ئاگربەستیان پێوەدیارە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ