فیدان: یەپەگە دۆخی هەستیاری سووریا ئاڵۆزتر نەکات

17.07.2025
جەماوەر نیوز
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، پێویستە یەپەگە گرژییەکانی سوەیدا نەقۆزێتەوە و دۆخی هەستیاری سووریا ئاڵۆزتر نەکات.

هاکان فیدان لە نیویۆرک قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد و گوتى، لە پێکدادانەکانی سوەیدادا هەندێک راپۆرتمان لەسەر چالاکییەکانی یەپەگە بیستووە، پەیامی ئێمە بۆ ئەوان ئەوەیە گرژییەکان نەقۆزنەوە و دۆخی هەستیار و قەیراناوی سوریا لەوە زیاتر ئاڵۆز نەکەن.

هەروەها داوایکرد، یەپەگە رۆڵێکی بونیادنەری هەبێت بە پێچەوانەوە قۆستنەوەی دەرفەت مەترسییەکی گەورەی بەدوادا دێت.

لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامودەزگاکانی سووریا و پێکدادانەکان لە سوەیدا فیدان ئاماژەى بەوەکرد، ئیسرائیل ماوەیەکە بە کردەوە سیاسەتی ناسەقامگیرکردنی ناوچەکەی گرتووەتەبەر ئەوەش پێشێلکردنی یاساو ماف و سەروەری و یەکپارچەیی وڵاتانە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ