ترەمپ بە پلانێک کۆنگرێس شۆکدەکات

20.11.2025
جەماوەر نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە پلانێک کۆنگرێسی ئەمریکای شۆککردووە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی کەناڵی NBCی ئەمریکی، ئیدارەکەی ترەمپ، بە پلانێکی 28 خاڵی، بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی ئۆکـ.ـرانیا، دیموکراتەکانی کۆنگرێسیان تووشی نائارامی و شۆککردووە، هەروەها دیموکراتەکان پێیانوایە کۆی پلانەکەی ترەمپ، لە بەرژەوەندی مۆسـ.ـکۆ داڕێژراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، پلانەکە لە رێگەی گفتوگۆی ترەمپ لەگەڵ ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ ئاشتی و ڤلادیمـ.ـێر پوتـ.ـن، سەرۆکی روسـ.ـیاوە هاتووەتە بەرهەم، هەروەها چەند کەسێکی زۆر دیاریکراو لە ئۆکـ.ـرانیا، ئاگاداری پلانەکەی ترەمپن.
باسی لەوەشکرد، کاردانەوەکان لەبارەی پلانەکەی ترەمپەوە زۆرن، لە کۆنگرێس، دیموکراتەکان رەخنەی ئەوە دەگرن هیچ شتێکیان لەبارەی ئەو پلانەوە پێ رانەگەیەنراوە و روون نییە ناوەڕۆکی ئەو پلانە 28 خاڵیەی ترەمپ چییە.

بابەتی هاوشێوە