ترەمپ و مەمدانی کۆ دەبنەوە

20.11.2025
جەماوەر نیوز
دوای گرژییەکانی نێوانیان، زۆهران مەمدانی، سەرۆک شارەوانی نوێی نیویۆرک، داوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ترەمپ کردووە و ترەمپیش بە ئەرێنی وەڵامی داوەتەوە و ڕۆژی هەینی كۆ دەبنەوە.

 دوای هەڵبژاردنی زۆهران مەمدانی وەک سەرۆک شارەوانی نوێی نیویۆرک، ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی ترەمپ بووەوە و سوێندی خواردووە بەرەنگاری کارنامەکەی ببێتەوە، سەڕەڕای ئەم گرژییانە داوای بینینی ترەمپی کردووە.

 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک، زۆهران مەمدانی داوای کۆبوونەوەیەکی کرد،  بڕیارمدا ئەم کۆبوونەوەیە لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ لە ڕۆژی هەینی 21 نۆڤەمبەر ئەنجام بدەم.

زۆهران مەمدانی وەک کاندیدی دیموکراتەکان و موسڵمانێک کە بە ڕەچەڵەک خەڵكی ئوگەندایە بووەتە سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرک کە شاری لەدایکبوونی ترەمپە، بەمەش بووە یەکەم سەرۆک شارەوانیی موسڵمان لە مێژووی نیویۆرکدا.

بابەتی هاوشێوە