
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، پێویستە کیێڤ و ئەوروپا بەشداری لە هەر پلانێکی ئاشتی ئۆکرانیادا بکەن، لەکاتێکدا ئەمریکا ده‌یه‌وێت پێشنیارێکی نوێ دابنێت کە پێدەچێت داواکارییەکانی ڕوسیا دوبارە بکاتەوە.
کایا کالاس پێش کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل بە ڕۆژنامەنوسانی وت، "بۆ ئەوەی هەر پلانێک کار بکات، پێویستی بە ئۆکرانیا و ئەوروپییەکانی هەیە، ڕاسته‌وخۆیان په‌یوه‌ندیان به شه‌ڕه‌كه‌وه هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دەبێت لەوە تێبگەین کە لەم شەڕەدا یەک دەستدرێژکار و یەک قوربانی هەیە، بۆیە تا ئێستا هیچ ده‌ستپێشخه‌ریه‌كمان لە لایەنی ڕوسیا نەبیستوە".
میدیای ئەمریکی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، مۆسکۆ و واشنتن کار لەسەر پلانی نهێنی دەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نزیکەی چوار ساڵە.
سەرچاوەیەك بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندوە، تا ئێستا ڕون نییە ئەو پێشنیازانە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە بەشێوەیەکی شەخسی پاڵپشتی کراون یان نا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، تا ئەو جێگایەی کە دەیزانێت هیچ زانیارییەک لەلایەن ئۆکرانیا و پشتیوانە ئەوروپییەکانیەوە نەبوە، "پێشوازی لە هەمو هەوڵە مانادارەکان دەکەین بۆ کۆتاییهێنان بەم شەڕە، بەڵام دەبێت دادپەروەرانە و بەردەوام بێت".



ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
