تیروپشکی پاشکۆی پاڵاوتنی کیشوەری ئاسیا بۆ جامی جیهانی 2026 راکێشرا

17.07.2025
جەماوەر نیوز
تیروپشکی پاشکۆی پاڵاوتنی کیشوەری ئاسیا بۆ جامی جیهانی 2026 راکێشرا و عێراق ئەرکی ئاسان نابێت.
لە قۆناغی چوارەمی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 شەش هەڵبژاردە ماون، هەریەکە لە سعوودیە، قەتەر، عێراق، ئیمارات، عومان، ئیندۆنیزیان، هەڵبژاردەکان ململانێ لەسەر دوو بلیتەکەی دیکەی کیشوەری ئاسیا دەکەن، چونکە شەش بلیت لە قۆناغی پێشوو یەکلایبوونەتەوە.
بەپێی پاڵاوتنەکە، لە کۆمەڵەی یەکەم عومان، ئیمارات و قەتەر رووبەڕوو دەبنەوە و لە کۆمەڵەی دووەمیش ئیندۆنیزیا، عێراق و سعوودیە پێکەوە یاریدەکەن، یەکەمی هەر کۆمەڵەیەک راستەوخۆ دەگاتە مۆندیال.
یارییەکانی کۆمەڵەی دووەم لە سعوودیە بەڕێوەدەچن، شەممە 11ـی ئۆکتۆبەر هەڵبژاردەی عێراق لە یەکەم یاریی رووبەڕووی ئیندۆنیزیا دەبێتەوە و لە 14ـی مانگیش بەرامبەر سعوودیە یاریی دەکات.
ئەگەر عێراق لە قۆناغی پاشکۆ پلەی دووەم بەدەست بهێنێت، ئەوا لەگەڵ دووەمی کۆمەڵەکەی دیکە رووبەڕوو دەبنەوە بۆ ئەوەی یەکلایی بکەنەوە کامیان نوێنەرایەتی ئاسیا دەکات بۆ بەدەستهێنانی نیو کورسییەکەی کیشوەرەکە، دوای ئەوەی لە نێوان دووەمی هەردوو کۆمەڵەکە براوە یەکلایی بووەوە، ئەو هەڵبژاردەیەی سەردەکەوێت رووبەڕووی هەڵبژاردەیەکی ئەمریکای باشوور یان ئۆقیانووسیا دەبێتەوە، بۆ ئەوەی کورسییەک لە نێوان کیشوەرەکان یەکلایی بکەنەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ