هانسی فلیک تیپەکەی ڕێك ده‌خاته‌وه‌

17.07.2025
جەماوەر نیوز
هانسی فلیک پێویستی تیپەکەی بۆ مێرکاتۆی هاوینە دیاری کردووە
هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە پێویستی تیپەکەی بۆ مێرکاتۆی هاوینە دەستنیشان کردووە.
 تاکو ئێستا یانە کەتەلۆنییەکە گواستنەوەی خوان گارسیای گۆڵپارێز و ڕۆنی باردغی هێرشبەری ڕاگەیاندووە.
ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیک لە بەرشەلۆنە ئاشکرای کردووە، فلیک بە بەرپرسانی یانەکەی ڕاگەیاندووە ئەگەر بەرشەلۆنە پێویستی بە یاریزانی نوێ هەبێت ئەوا دەبێت لە هێڵی بەرگری و هێرشبەری بێت و لە دوو جێگەی یاریگا پێویستیان بە یاریزانی نوێ هەیە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەداوە، فلیک ئاگاداری کارگێری تیپەکەی کردووەتەوە پێویستیان بە یاریزانی هێڵی ناوەڕاست نییە، چونکە لەو پێگەیەدا ژمارەیەک یاریزانی زۆریان هەیە کە ڕکابەری پێگەی سەرەکی دەکەن.
ڕۆژنامەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، گواستنەوەی خوان گارسیا تەنیا داوای فلیک نەبووە، بەڵکو لە ڕێگەی ڕێککەوتن و کۆدەنگییەکی تەواو لە نێوان ئیدارەی یانەکە و ستافی ڕاهێنەرایەتی تیپەکەدا هەبووە.
لە کۆتایدا موندۆ ئەوەش ڕوون دەکاتەوە، فلیک بڕیاریداوە بۆ گەشتی ئامادەکاری پێش وەرز 10 یاریزان دوور بخاتەوە، لە یاریزان دیارەکان وەک هەریەک لە شتیگن و ئیناکی پینای گۆڵپارێز و ڕۆمیۆ و پاو ڤیکتۆر و ڕۆنی باردغی یاریزانی نوێی تیپەکە دەبن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ