حه‌لبوسی: ناشتنی 200 ته‌رم له‌ بابل په‌یوه‌ندی به‌ شه‌ڕی مه‌زهه‌بیه‌وه‌ نییه‌

14.08.2019
جەماوەر نیوز
سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند بەخاکسپاردنی 200 تەرمی نەناسراو لە بابل پەیوەندی بە شه‌ڕی تائیفییەوە نییە.
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند بەخاکسپاردنی 200 تەرمی نەناسراو لە بابل، هیچ پەیوەندییەکی بە رووداوی تائیفییەوە نییە، بەڵکو لە چەند رووداوێکی جیاجیادا کوژراون.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوو مشعان جبوری، پەرلەمانتاری پێشوو به‌ڵگه‌ی خسته‌ڕوو لە بارەی ناشتنی 200 تەرمی نەناسراو لە پارێزگای بابل، کە لێکدانەوەی وای بۆ کرا، لەسەر مەزهەبەکەیان کوژرابن.