ئه‌ڵمانیان هاوكاری پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

21.08.2019
جەماوەر نیوز
عه‌زیز وه‌یسی, فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی لة كؤنطرةيةكى رؤذنامةوانيدا رایگەیاند حکومەتی ئەڵمانیا لە مەشق و راهێنانپێکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام دەبێت.
ناوبراو وتيشى هێزی پێشمەرگە لە مەشقی خۆی بەردەوامە، چونکە ناکرێت هیچ هێزێکی سەربازی بەبێ مەشق بمێنتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، داوا لە حکومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکەن، هاوکارییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە زیاتر بکات.
ئەڵمانیا لە جەنگی دژ بە داعش، هاوکاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد به‌ پێدانی چه‌ك و مه‌شقكردن به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ و له‌و میانه‌یه‌شدا چه‌ندجارێك وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و به‌ره‌كانی جه‌نگی به‌سه‌ركرده‌وه‌.

زۆرترین خوێندراو