وه‌زیری ناخۆی هه‌رێم و وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كۆبونه‌وه‌

21.08.2019
جەماوەر نیوز
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ئانگرێت کرامپ، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆیان له‌باره‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێك كرد..
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا به‌یاوه‌ری شاندێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌ولێری پایته‌خی هه‌رێكمی كوردستانه‌ و ناوه‌ندی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازیی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا راوێژكاران و سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌.
شانده‌ ئه‌لمانییه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ئه‌نجامدانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستانیش كۆببنه‌وه‌.
له‌ شه‌ڕی داعشدا وڵاتی ئه‌ڵمانیا پشتیوانیان له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد .