له‌ سلێمانی به‌ هۆی فرۆشتنی گۆشتی به‌ستوو دوكانێك داده‌خرێت

21.08.2019
جەماوەر نیوز
بەھۆی فرۆشتنی گۆشتی بەستوو بە نرخی خۆماڵی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوکانی گۆشتفرۆشی پەیوەند دادەخات و خاوەنەکەی روبەروی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
جوانە علی، سەرۆکی لیژنەی پەلەوەری سەربەلیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی رایگەیاند بەھۆی فرۆشتنی گۆشتی بەستوو بەنرخی گۆشی خۆماڵی بە ھاوڵاتیان وبونی گۆشتی بێناونیشان (بێمۆر) لەلایەن ‌لیژنە ھاوبەشەکانەوە دوکانی گۆشتفرۆشی پەیوەند لەبەربەلەدیەکەی شاری سلێمانی دادەخرێت.
ناوبراو وتیشی خاوکردنەوە و دوبارە بەستنەوەی گۆشتەکە زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، جگەلەوەی فرۆشتنی گۆشتی بەستو بەنرخی فرێش و خۆماڵی فێڵێ بازرگانیە و یاسا سزای توندی بۆداناوە.
بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی دوکانی گۆشتفرۆشی پەیوەند دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە

زۆرترین خوێندراو