له‌ شارۆچكه‌ی سیروان 88 هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنرێت

16.09.2019
جەماوەر نیوز
رێکخراوی (giz) ۸۸ کەسی بۆنەمامگەی سیروان پێویستە.
ڕێکخراوی سەروەری هەڵەبجە، بەهاوکاری ڕێکخراوی (giz) ی ئەڵمانی هەلی کار بۆ(٨٨) کەس دەڕەخسێنێت، بۆماوەی ( ٤٠) ڕۆژ لەدوو مانگدا، لەنەمامگەی سیروان.
سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 18ی ئه‌بلول کاتژمێر  ٩:٣٠ی سه‌رله‌به‌یانی ناونوسین تۆمار ده‌كرێت لە نەمامگەی سیروان.
پێویسته‌ خوزیار کۆپی و ئەسڵی باری شارستانی پێبێت.