141 خێزانى ئاواره‌ له‌که‌مپى عامریه‌ى فه‌لوجه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ ناوچه‌کانیان

30.09.2019
جەماوەر نیوز
به‌ چاودێرى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، و له‌ چوارچێوه‌ى هاندانه‌ به‌رده‌وامه‌کانى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان، ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ ژه‌ماره‌یه‌ک خێزان  که‌مپى عامریه‌ى فه‌لوجه‌یان له‌ پارێزگاى ئه‌نبار جێهێشت.

شاکر حامد راوێژکارى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و وتوبێژى فه‌رمى ڕایگه‌یاند: به‌رهه‌مى هه‌وڵه‌کان بۆ په‌له‌کردن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان له‌ لایه‌ن سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى وه‌جبه‌ى یه‌که‌مى له‌ کامپى عامریه‌ى فه‌لوجه‌ بۆ سه‌رماڵ و حاڵى خۆیان له‌ قائیم لێکه‌وته‌وه‌، وته‌بێژى فه‌رمى وتیشى 141 خێزان که‌ له‌ 668 که‌س پێکهاتوون له‌ ژن و پێیاو و منداڵ که‌مپه‌که‌یان جێهێشتووه‌، وه‌جبه‌کانى تریش به‌رده‌وامده‌بن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان له‌ رۆژانى داهاتوودا دواى ته‌واوبونى رێوشوێنى فه‌رمى به‌ هاوکارى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یى پرۆسه‌کانى ئه‌نبار و فه‌رمانده‌یى پرۆسه‌کانى جزیره‌ و بادیه‌، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلى گواستنه‌وه‌یان بۆ دابیکراوه‌ به‌مه‌بستى گواستنه‌وه‌ى که‌لوپه‌له‌کانیان، له‌گه‌ڵ پێدانى پرێک پاره‌ به‌ سه‌رجه‌م خێزانه‌کان وه‌ک خه‌ڵاتێک به‌مه‌به‌ستى رێکخستنه‌وه‌ى بارى گوزه‌رانیان له‌ کاتى گواستنه‌وه‌دا.

پێشتریش سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سه‌ردانى کامپى عامریه‌ى فه‌لوجه‌ى کرد، و چاوى که‌وت به‌ ئاواره‌کان بۆ زانینى کێشه‌کانیان، به‌ڵێنیشى دابوو په‌له‌بکرێت له‌ رێوشوێنى وردبینى ئه‌منى به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕانه‌وه‌یان و به‌دیهێنانى ژیانێکى ئاسایى له‌ناوچه‌ى نیشته‌جێبوونیان.