لیستى هاوپه‌یمانى کوردستانى کۆبۆوه‌

13.10.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ 13-10-2019 ، لیژنه‌ى باڵاى لیستى هاوپه‌یمانى کوردستانى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى عێراق له‌باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى حزبى زه‌حمه‌تکێشان له‌شارى هه‌ولێر کۆبونه‌وه‌ 

له‌وباره‌یه‌وه‌ مامۆستا ره‌سوڵ به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکى حزبى سسالیست دیموکراتى کوردستان و ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى لیستى هاوپه‌یمانى کوردستانى به‌جه‌ماوه‌رنیوزى راگه‌یان :  حزبو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانى به‌شداربوى لیستى هاوپه‌یمانى کوردستانى  به‌ مه‌به‌ستى گفتوگۆکردن له‌سه‌ر کارنامه‌ى لیسته‌که‌و ته‌واوکردنى ئاماده‌کارى لیسته‌که‌ جارێکى تر له‌ شارى هه‌ولێر کۆبونه‌وه‌ بۆ کفتوگۆ کردن له‌سه‌رلۆگۆ و کارنامه‌و دروشتمى لیستى هاوپه‌یمانى کوردستانى .

ووتیشى : ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ درێژه‌ پێده‌رى کۆبونه‌وه‌کانى پێشوو بووه‌ ، لایه‌نه‌کانى که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر میکانیزمى کارکردنى هاوپه‌یمانى کوردستانى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاکان له‌ ناوچه‌ کوردستانییه‌کان رێکه‌وتون.

بڕیاره‌ سه‌ره‌تاى مانگى نیسانى 2020 هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى عێراق له‌ 15 پارێزگادا (جگه‌ له‌ پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان) به‌ڕێوه‌بچێت، لایه‌ن کوردستانییه‌کانیش له‌و پارێزگایانه‌ى کوردى تێدایه‌ (که‌رکوک، دیاله‌، موسڵ، سه‌ڵاحه‌دین) به‌ لیستى هاوبه‌ش به‌ناوى (لیستى هاوپه‌یمانى کوردستانى )به‌شدارى بکه‌ن.