موچه‌ی خانه‌نشینی دیاریكرا

10.12.2019
جەماوەر نیوز
هەمواری یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق لە لایەن سەرۆكایەتی كۆماری عێراقەوە واژۆ پەسەند کرا و لە ڕۆژنامەی وەقائیعی فەرمی عێراق بڵاوكرایەوە.
بەپێی یاسا نوێیەکەتەمەنی یاسایی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە بۆ 60 ساڵ کەمکراوەتەوە کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ژمارەیەكی بەرچاو لە فەرمانبەران خانەنشین بكرێن و كەمترین موچەی خانەنشینی كراوەتە 500 هەزار دینار.
لە یاساکەدا ئەوەش خراوەتە روو، ماوەی خزمەتی خانەنشينی ئەو فەرمانبەرانەی، كە شایستەی پاداشتی كۆتایی ڕاژە دەبن لە 30 ساڵەوە بۆ 25 ساڵ کەمکراوەتەوە و پاداشتی كۆتایی ڕاژە (اكرامی) بە فەرمانبەری خانەنشینکراو دەدرێت، كە بریتییە لە كۆی مووچە و دەرماڵەی 12 مانگ.
هەر لە یاساکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، کە ئەو فەرمانبەرانەی شایستەدەبن بە وەرگرتنی موچەی خانەنشینی، تەمەنی خانەنشینکردنیان لە 50 ساڵەوە بۆ 45 ساڵ کەمکراوەتەوە، كە ئەمەش ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەران لێی سوودمەند دەبن.

زۆرترین خوێندراو