وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

24.01.2020
جەماوەر نیوز
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌فروبارانه‌ی ناوه‌چه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ هاتووه‌ ده‌سه‌ڵانی یه‌ك رۆژ پشوو دراوه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان له‌ كانی هه‌بوونی مه‌ترسی شه‌پۆلی به‌فر و باران ده‌توان رۆژێك بكه‌ن پشوو له‌ به‌ر سه‌لامه‌تی مامۆستایان و خوێندكاران.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک، هۆشداریی دەداتە شۆفێران ئەگەر بۆ کارێکی گرنگ و پێویست نەبێت، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن.
هەرچەندە پێشتر کەشناسی هەرێم هوشداریی لە شەپۆلێکی بەفر دابوو، زۆربەی تیمەکانی شارەوانی و رێگاوبانەکان لە ئامادەباشی دابوون، بەڵام لەبەر زۆری بەفر و بەردەوامی بارینی بەفر زۆربەی ناوچە شاخاویی و سنووریەکان لەگەڵ باکووری کوردستان داخراون.