ئه‌ڵمانیا ڕاهێنان به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

26.01.2020
جەماوەر نیوز
وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا، دەستپێکردنەوەی راهێنانەکانیان لەگەڵ پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
سوپای ئەڵمانیا له‌ دوای ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌ عێراق هێزەکانی لە ناوەڕاستی عێراق بۆ کوێت و ئوردن کشانەوە.
هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، کە حکومەتی عێراق دەیەوێت سوپای ئەڵمانیا لە کارەکانی لە عێراق بەردەوام بێت و بمێنێتەوە.
لەدوای دەستپێکردنی شەڕی داعش، 90 راوێژكار و سەربازی ئەڵمانی، لە هەرێمی کوردستانن و بۆ راهێنان و بەرزکردنەوەی ئاستی سەربازی پێشمەرگە، هاوکاری پێشکەش بە هەرێمی کوردستان دەکەن.