وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان پێشوازی له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌كات

27.01.2020
جەماوەر نیوز

له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت به‌رێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباره‌ شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان پێشوازی له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و كه‌سایه‌تی و چین و توێژه‌ جیاجیا كرد.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود باسی یاسای جاكسازی كرد ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك موچه‌ و مینحه‌ی زیندانیانی سیاسی و كه‌سوكار سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان نابردرێت و وتیشی كار له‌سه‌ر پێدانه‌وه‌ی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌كه‌ین.

وه‌زیری كاروباره‌ شه‌هیدان هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ كاری پێكه‌ویمان هه‌یه‌ له‌ پێناو كارئاسانی بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و وتیشی له‌ درێژه‌دان به‌ خوێندن به‌ تایبه‌ت دبلۆمی باڵا و ماجسته‌ر و دكتۆرا كورسی تایبه‌ت دابینكراوه‌ بۆ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان.

لای خۆشیانه‌وه‌ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و چین و توێژه‌ جیاجیاكان هیوای سه‌ركه‌تنیان بۆ وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان خوات له‌كاره‌كانیدا.