شاندێكی هه‌رێم گه‌شته‌ به‌غداد

28.01.2020
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ سی شه‌ممه‌ 28ی كانونی دووه‌م شانێكی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت مادده‌ی 140ی ده‌ستورو ره‌وشی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێم  و كێشه‌ی جوتیارانی سنوره‌كه‌ سه‌ردانی به‌غدا كرد.
.شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەردەمی بەعس لەبارەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچە کوردستانییەکان لەگەڵ وەزیری دادی عێراق لە بەغدا کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەکەش، خالید شوانی، وەزیری هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بڕیارەکانی سەردەمی بەعس لەبارەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچە کوردستانییەکان لە ساڵی 2012ەوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە هەڵوەشاتەوە و لەو کاتەوە وەزیرەکانی داد چەندین ئاستەنگیان بۆ جێبەجێکردنی دروست کردووە.
راشیگەیاند: "ئەمڕۆ وەزیری دادی عێراق چەند بڕیارێکی گرنگی لەبارەی جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەرکردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە ناوچە کوردستانییەکان".

زۆرترین خوێندراو