سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم : هه‌وڵماندا ئابووری هه‌رێمی كوردستان هه‌مه‌جۆر بكه‌ین

28.01.2020
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 28ی كانونی دووه‌م  مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ر و سه‌رمایه‌دار و به‌ڵێنده‌ران كۆبووه‌وه‌.
سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌وڵماندا ئابووری هه‌رێمی كوردستان هه‌مه‌جۆر بكه‌ین و ته‌نها پشت به‌ نه‌وت و گاز نه‌به‌ستین، به‌ڵكو له‌ سه‌رجه‌م كه‌رته‌ جیاوازه‌كان وه‌به‌رهێنان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان سوودی لێوه‌ربگرن.
ئه‌م دیداره‌ی ئه‌مڕۆ دوای یه‌ك رۆژ دێت له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووری هه‌رێمی كوردستان.