ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، ده‌قی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌ی راگه‌یاند، كه له باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی فه‌له‌ستین – ئیسرائیل، ئیداره‌كه‌ی ئاماده‌ی كردووه.
گه‌ڵاڵه‌نامه‌كه، وه‌ك نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی پێشنیازكراوی ئه‌مه‌ریكایه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل.
ئیسرائیل له ده‌ستپێكی هه‌وڵه‌كانی ئاماده‌كردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌وه له هه‌وڵدایه بۆ سه‌رخستن و كۆكردنه‌وه‌ی كۆده‌نگی له باره‌یه‌وه.
ده‌قی ڕێكه‌وتتنانامه‌ی سه‌ده :
قودس پایته‌خی ئیسرائیله به‌بێ دتبه‌شكاری
*ده‌وڵه‌تێك بۆ فه‌له‌ستین داده‌مه‌زرێت.
*پایته‌ختی فه‌له‌ستین قودسی خۆرهه‌ڵات ده‌بێت.
*قوناغی ڕاگوزی چوار ساڵ ده‌خایه‌نێت .
*ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی فه‌له‌ستین زامتی ئاسایشی ئیسرائیل ده‌كات .
*كه‌رتی غه‌زه له چه‌ك داده‌ماڵرێت.
*باڵی حه‌ماسی چه‌كداری هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه
*له ماوه‌ی 10 ساڵدا ئه‌مریكا 50 ملیار دینار بۆ فه‌له‌ستین خه‌رج ده‌كات .
*ئیسرائیل دانوستان له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستین ده‌كات.
له دوای راگه‌یاندنی ڕێكه‌وتنی سه‌ده مه‌حمود عه‌باس ، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌له‌ستین ڕیكه‌وتنه‌كه‌ی رات كرده‌وه و رایگه‌یاند پلانی ئاشتی تره‌مپ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و قودس بۆ فرۆشتن نییه‌و به‌پێی به‌ڵگه مێژووییه‌كان قوتس پایته‌خی فه‌له‌ستینه.
وتیشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌یانه‌وێت به‌لێنی به‌لفۆڕ له 2020دا جێبه‌جێبكه‌ن.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052