چوار دوکانی غاز فرۆشتن دادەخرێت

29.01.2020
جەماوەر نیوز
بەهۆى شاردنەوە و گرانفرۆشی غازى ماڵان، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی چوار دوکان دادەخات.
ئازاد نەبی، سەرۆکی لیژنەى یەکى سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەئەنجامی بەدواداچونی لیژنە هاوبەشەکان بۆ ئەو دوکان و شوێنانەى غازى ماڵان دەشارنە یاخود بەگران دەیفرۆشن، لە شەقامی مامە ڕیشە چوار دوکانى غاز فرۆشتن دادەخات.
وتی: پێشتر، لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە کارگەکانی غازى ماڵان و تاک فرۆشەکانی ئاگادار کراونەتەوە، لە شارى سلێمانی لەروى کەمییەتی و نرخەوە مێشە بۆ غاز دروست نەبوە، هەرشوێنێک غاز بشارێتەوە یاخود بە گرانتر لە نرخی ئاسایی خۆى بیفرۆشێت روبەروى داخستن دەبێتەوە.
وتیشی: ئەو غازەى لەلایەن دوکاندارەکان شاردرابونەوە بە نرخی ئاسایی کە حەوت هەزار و (500) دینارە بەسەر هاڵاتیاندا دابەش کراوە و هاوڵاتیانیش دەستخۆشیان لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کردوە.
ئاماژەى بۆ ئەوە کرد: بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەى یەکەوە شوێنەکان دادەخرێت و خاوەنەکانیشیان روبەورى رێکارى یاسایی دەکرێنەوە.

زۆرترین خوێندراو