هونه‌رمه‌ندێكی دیاری میسر كۆچی دواییكرد

14.10.2020
جەماوەر نیوز
هونەرمەندی ناسراوی میسری مەحمود یاسین لە تەمەنی 79 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
ئەم هونەرمەندە لە لایەن نەوەی حەفتاكان و هەشتاكان و نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو زۆر ناسرابوو، بینەرانی كوردیش بە هەمان شێوە ئاشنایەتیان هەبوو بە بەرهەمە زۆرەكانی لە بواری سینەماو شانۆدا.
مە حمود یاسین دەرچووی بە شی یاسا بوو شارەزاییەكی زۆری لە زمانى عەرەبیيدا هەببوو خاوەنی دەنگێگی خۆش بوو، لەگەڵ هونەرمەندانی كۆچكردوو نوری شەریف و مەحمود عەبدولعەزیز سینایەكی بە هێزی سینەمای عەربی بوون، خاوەنی سەدان فلم و كاری شانۆییە.
ژیانی هاوسەری لەگەڵ ژنە هونەرمەند شەهیرە پێكهێنابوو خاوەنی دوومنداڵ بوون.
خاوەنی كاریزمایەكی بەهێز بوو لە نواندندابوو ئەوانی بەجیلی ئاڵتونی ناسراون خاوەنی یادەوری زۆرن لەگەڵ بە رهەمە هونەریەكانیدا.

زۆرترین خوێندراو