
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ڕێكخراوێكی ڕوسیا لە ڕۆژی جیهانی منداڵانی بێباوك ئاهه‌نگ بۆ ئه‌و توێژه ئه‌نجامده‌دات.
لەڕۆژی جیهانی منداڵانی بێباوكدا، ڕێكخراوی " ناگیدا"ی جیهانی بە هاوكاری و سپۆنسەری هەمەلایەنەی باڵیۆزخانەی ڕووسیای فیدراڵ لە عەممانی پایتەختی ئەردەن، هەروەها بەبەشداری نوێنەرایەتی " ڕوس ساترۆدنتچیستفۆ" لەو وڵاتە، لەچوارچێوەی بایەخدان بە منداڵ و پێداویستییەكانی ئەو توێژەی كۆمەڵگە، هەروەها لەپێناوی ئاراستەكردنی منداڵانی بێباوك بەباشترین شێواز، تاكو لەئایندەدا بتوانن سەركردایەتی جیهان بكەن. ڕێكخراوی "ناگیدا"ی ڕۆشنبیری كەلە ئافره‌تانی كۆمارەكانی یەكێتیی سۆڤییەتی پێشوو پێكهاتووە، سەر بەچەندین نەتەوەی جیاجیایە، ئاهەنگێكی مۆزیكی بۆ كەلتورە جیاوازەكانی كۆمارەكانی یەكێتیی سۆڤییەتی پێشوو بۆ منداڵانی بێباوك سازكرد.
ناتالیا نزارینكۆ، سەرۆكی ڕێكخراوی " ناگیدا" ی ڕۆشنبیری ڕایگه‌یاند منداڵانی بێباوك تاكە توێژێكی كۆمەڵگەن كە پێویستییەكی زۆریان بە دڵخۆشكردن هەیە. پێویستییان بە هاوكاری مەعنەوی و ڕۆشنبیری هەیە تاكو تێكەڵاوی ژیانی ڕۆژانە ببن.
ناوبراو وتیشی پێویستیان بەوەیە پەرە بەبەهرەكانیان لەبوارەكانی وێنەكێشان، شیعر، مۆزیك و نواندن و شانۆدا بدرێت.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052