مه‌کته‌بى سیاسى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان راگه‌یه‌نراوێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌

09.08.2022
جەماوەر نیوز
مه‌کته‌بى سیاسى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان له‌ساڵیادى دامه‌زراندنى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان راگه‌یه‌نراوێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌ که‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى :


مه‌کته‌بى سیاسى (پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان)
له‌یادى 46ساڵه‌ى دامه‌زراندنیدا 

جه‌ماوه‌رى تێکۆشه‌رى کوردستان 
که‌س و کارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان 
هه‌ڤاڵانى  پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان 

ئه‌مڕۆ 46ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر دامه‌زراندنى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ،ئه‌و پارته‌ى که‌ له‌ڕۆژانى نائومێدى و سه‌خترین قۆناغى خه‌بات و تێکۆشان هاته‌مه‌یدان،له‌وقۆناغه‌داهاوکێشه‌نێوده‌وڵه‌تیه‌کان زیاترله‌به‌رژه‌وه‌ندى ڕژێمى  فاشى به‌عس له‌ناوچووبوودژى خه‌ڵکى کوردستان بۆخه‌فه‌کردن و قڕکردن و پاکتاوى نه‌ژادى سه‌رجه‌م میلله‌تى کورد ، وه‌ک وه‌رچه‌رخانێکى مێژووى بزوتنه‌وه‌ى  ڕزگارى خوازى گه‌له‌که‌مان له‌ڕێکه‌وتى 8/8/1976به‌ڕابه‌رایه‌تى شه‌هید(سه‌یدا‌ ‌صاڵح یوسفى )دامه‌زرابه‌گژئه‌سته‌مدا چویه‌وه‌ که‌چیترسه‌نگه‌ره‌کان خامۆش نین و تێکۆشان له‌پێناوگه‌لى کوردستان به‌رده‌وام  ده‌بێت، له‌سه‌نگه‌رى پڕله‌شه‌هامه‌ت و به‌رگرى و تێکۆشان له‌ناوکونجى تاریکى زیندان،پارێزگاریان له‌ئاوو خاکى سوتماکى کوردستان ده‌کردو هه‌ڤاڵانى (پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان)سرودى به‌رخودان و تێکۆشان یان ده‌چڕى و جارێکى تربانگى نه‌به‌زین و دروشمى (یان کوردستان یان نه‌مانیان)به‌گوێى دۆست و دوژمنانى گه‌له‌که‌مانیان گه‌یاند وئه‌وخه‌ونه‌ى ڕژێمیان له‌گۆڕناوئه‌سته‌م بووکردیان واقیع بڵێسه‌ى شۆڕشى نوێ یان گه‌یانده‌ شاروشارۆچه‌که‌و گونده‌کانى کوردستان .

هه‌ڤاڵانى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان له‌یه‌که‌مین ئه‌وده‌سته‌ تێکۆشه‌رانه‌بوون که‌چه‌ند مانگێک دواى به‌یاننامه‌ى شومى جه‌زائیرهاتنه‌ مه‌یدان و کۆڕى خه‌بات یان جۆش داو له‌دواى 46ساڵ به‌سه‌ربه‌رزیه‌وه‌ لاپه‌ڕه‌کانى مێژووهه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه‌ له‌هه‌رقۆناغێکى خه‌بات داهه‌زاران شه‌هیدى به‌خشیوه‌ سه‌دان داستانیکه‌م وێنه‌ى تۆمارکردوه‌ که‌به‌شانازیه‌وه‌ یادیان ده‌که‌ینه‌وه‌،هه‌ریه‌که‌یان به‌ڵگه‌ى حاشاهه‌ڵنه‌گرى تێکۆشه‌رانى سۆسیالسته‌. 

ئه‌م ساڵیش به‌هه‌مان  گڕووتین و هه‌مان گیانى سه‌ره‌تایى دامه‌زرندنیه‌وه‌، به‌ڵێنى (نه‌سره‌وتن تاسه‌رکه‌وتن)بۆبه‌دیهێنانى ئامانجه‌کانمان دوپات ده‌که‌ینه‌وه‌ وبه‌ڵێن ده‌ده‌ین هه‌میشه‌ داکۆکیکارێکى ڕاسته‌قینه‌ى به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان و خۆشگوزه‌رانى میلله‌ته‌که‌مان بین تائه‌م گه‌له‌ ئازارچه‌شتووه‌به‌ژیانێکى شایسته‌ده‌گات .

له‌کاتێکدا یادى (پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان)ده‌که‌ینه‌وه‌،عێراق وهه‌رێمى  کوردستان به‌قۆناغێکى هه‌ستیاردا هه‌نگاوده‌نێت ،که‌خۆى له‌که‌مى خزمه‌تگوزارى وگرفتى دارایى و نه‌بونى شه‌فافیه‌ت له‌داهات و گرفتى ته‌واوى کایه‌ سیاسیه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غداد و چاره‌سه‌رنه‌کردنى ،که‌زۆرجاران زیاترتێڕوانینه‌کان له‌ئاسۆیه‌کى نادیارى سیاسیدا هه‌نگاوده‌نێت ،که‌پێویسته‌ ته‌واوى هێزو لایه‌نه‌سیاسیه‌کان له‌هه‌رێمى کوردستان هه‌وڵى یه‌کخستنى نێوماڵى کوردى بده‌ن خۆمان بۆ هه‌مووئه‌گه‌رێک ئاماده‌بکه‌ین که‌هه‌رگۆرانکاریه‌ک ڕووبدات له‌به‌رژه‌وه‌ندى گه‌له‌که‌مان بیقۆزینه‌وه‌ تابتوانین ژیانێکى باشترو شایسته‌تربۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان مسۆگه‌ربکه‌ین .

ههرله‌م یاده‌دا بانگى هه‌موو تێکۆشه‌رانى  هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانى بزوتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى گه‌لى کوردستان ده‌که‌ین ،چاکى مه‌ردایه‌تى لێ بکه‌ین به‌لاداوبه‌په‌ڕى هۆشیاریه‌وه‌ تێبکۆشین له‌پێناوئامانجه‌ له‌مێژینه‌کانمان و گیانى  فیدایى سه‌ره‌تایى شۆڕش زیندووبکه‌ینه‌وه‌ ،تابتوانین گیانى پاکى شه‌هیدانمان ئاسوده‌بکه‌ین و بنه‌ماڵه‌تێکۆشه‌ره‌کانیان له‌سایه‌یدابه‌ئارامى ژیان بگوزه‌رێنن . 

بۆئه‌وى بتوانین ته‌واوى گه‌له‌که‌مان له‌ونه‌هامه‌تیه‌ى به‌سه‌رى هاتووه‌ڕزگاربکه‌ین به‌دابین کردنى ژیانێکى شایسته‌ترتاله‌سایه‌یداهه‌مووان خۆیان به‌خاوه‌نى ئه‌م خاکه‌ بزانن و دڵسۆزیان بۆ خاکه‌که‌ى زیاتر بێت. 

ئه‌مه‌ش باشترین وه‌فاداریه‌  بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان . 
-پیرۆزبێت 8ئاب ساڵڕۆژى دامه‌زراندنى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان. 
-سه‌رکه‌وتوبێت په‌یامى دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى مافى چاره‌نوس. 
-نه‌مرى و سه‌ربه‌رزى بۆ شه‌هیدانى  حزب و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى کوردوکوردستان .

مه‌کته‌بى سیاسى 
پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان
2022/8/8