ئەو خۆراکانەی رێژەی تۆوى پياو (سپێرم) زیاددەکەن

13.08.2022
جەماوەر نیوز
ئەو خۆراکانەی رێژەی تۆوى پياو (سپێرم) زیاددەکەن
ـ هێلکە:
هێلکە رێژەیەکی باش پرۆتین و ڤیتامین E ی تێدایە، پرۆتینی هێلکە یارمەتی پاراستنی خانەکانی سپێرم دەدات رێگریدەکات لە لەناووچونی.
ـ سپێناخ:
فولیک ئەسید زۆر گرنگە بۆ پاراستنی خانەکانی سپێرم ، سپێناخ هەروەها ڕێژەیەکی باش ڤیتامینی تێدایە کە یارمەتی زیادبوونی رێژەی سپێرم دەدات.
ـ مۆز:
مۆز دەوڵەمەندە بە ڤیتامینA,B1,C ئەم ڤیتامینانەش زۆر گرنگن بۆ پارستن و تەندرووست هێشتنەوەی سپێرم.
ـ چوکلاتەی رەش:
چوکلاتەی رەش بەیەکێک لەو خۆراکانە دادەنرێت رێژەی سپێرم زیاددەکات چونکە رێژەیەکی زۆر ترشی ئەمینی تێدایە.
ـ برۆکلی:
برۆکلی یەکێکی دیکەیە لەوخۆراکانەی لەپێکهاتەیدا فۆلیک ئەسید هەیە فولیک ئەسیدیش واتە ڤیتامین B9، بۆیە یارمەتی چالاکبوونی سپێرم دەدات.
ـ هەنار:
هەنار سەرەرای تامە خۆشەکەی دەبێتەهۆی زیادبوونی رێژەی سپێرم لەبەر ئەەی دژە ئۆکسانە و جۆگەکانی خوێن پاکدەکاتەوە.
ـ گوێز:
گوێز پڕیەتی لە ئۆمیگا ۳ یارمەتی زیادبووونی قەبارەی سپێرم دەدات، هەروەها بەسوودە بۆ چالاکبوونی سووڕی خوێن.
ـ سیر:
سیر لەهەموو جیهاندا بەیەکێک لەو خواردنانە دادەنرێت بەرگری لەش بەهێز دەکات، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B6 و سلینێۆم ئەم دوو ماددەیەش رۆڵی گرنگ دەبینن لەپاراستنی تەندرووستی سپێرم.
دکتۆر ئەحمەد جاف
پسپۆرى نەشتەرگەرى گورچيلە و ميزەرۆ

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ