حەوت ساڵ لەمەوبەر محەمەد حاجی مەحمود و 16 پيشمەرگەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بریندار دەبن

11.09.2022
جەماوەر نیوز

میران ڕه‌شید
وەک هەڵوێستە نەتەوەیەکانی محەمەد حاجی مەحمود کەزانی مەترسی لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان هەیە چەکی کردە شانی و لەگەڵ پێشمەرگەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەرەو بەرەکانی جەنگ بەڕێکەوتن بۆ بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان و پارێزگاری لە مافە ڕەواکانی گەلی کورد لە 11-9-2015 ، بە پلانێکی تۆکمە و پێشتر بەرنامە بۆ داڕێژراو بە سەرکردایەتی محەمەد حاجی مەحمود پۆلێک لە پێشمەرگەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پرۆسەی ئازادکردنی گوندی ئەبو محه‌مه‌د لە سنوری داقوق دەست پێدەکات لەماوەیەکی کەمدا دەتوانن ئەو گوندە لە داعش پاک بکەنەوە و کۆنترۆڵی تەواوی دەوروبەری ئەو ناوچەیە بکەن، بەڵام لەدوای تەواوبوونی ئەو پرۆسەیە لە ڕێگا بۆبمبێکی چێندراو دەتەقێتەوە پێان بەداخەوە محەمەد حاجی مەحمود 16 پێشمەرگەی دیکە بەسەختی بریندار دەبن و شەوکەت دوانزەئیمامی پاش برینداربوونی بەچەند خولەکێک شەهیددەبێت. پرۆسەی ئازادکردنی گوندی ئەبو محه‌مه‌د لە سنوری داقوق یەکێک لە شەڕە هەر گرنگەکانی پێشمەرگە گیان فیداکان لە شەڕی نەگریسی داعشدا کە ڕووبەڕووی کوردستان بوویەوە، پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانیش هەمیشە پێشەنگ بووە لە بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان بێ دوو دڵی بەشداری لە سەرجەم شەرکانی دژی داعشی کردوە. برینداربوونی محەمەد حاجی مەحمود ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەو پێشمەرگەیە چەندێك دڵی بە نیشتیمان خۆی دەسوتێت و چەندێك دڵسۆزە بۆ گەلکەی و نیشتیمانەکەی و خاوەنی مەبدئێکی قوڵی نەتەوەیەیی بێ گوێدانە ئەوەی کە سەرۆکی پارتێکە و سەرکردەیە، بەڵام خۆی و ڕۆڵەکانی لە پێشمەرگە قارەمانەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان چونە بەرەکانی جەنگ و وەک هەر پێشمەرگەیەکی دیکە دەجەنگا دژی ئەو رێکخراوە تیرۆرستیە.


ئەم کارەی محەمەد حاجی مەحمود نموونەی دڵسۆزی سەرکردەیەکی کوردە بۆ گەلێک ،هەزاران پێشمەرگە شانازی بەو گیان فیدایەیی ئەو پێشمەرگە دڵسۆزە دەکەن کە زیاتر لە 46 ساڵە دژی زوڵم و بەرگری لە کورد و کوردستان دەجەنگێت، کاتێک برینداریش دەبێت ڕەتیدەکاتەوە بەرەکانی شەر جێبهێڵیت هەر لەوی بە فریاکەوتنی گەڕۆک چارەسەری بۆ دەکەن و دواتر ڕابەرایەتی پێشمەرگەکانی دەکات و ڕاوەدوونانی داعش . محەمەد حاجی مەحمود سەدان پێشمەرگەی دێرینی دیکەی هاوەڵی دەکرد لەو جەنگەدا بێ گومان ئەوان کەدەیان بینی پێشمەرگەیەک بەو تەمەنەوە و لەگەڵ کوڕەکەی و هاوسەرەکەی گیانی خۆی فیدای خاکی کوردستان دەکات ئەمان چۆن دەستەوەستان بن .


پێشمەرگەیەکی ئاوا پەروەردەی ڕۆڵەکانی خۆی دەکات بەو شێوازە ئامۆژگاری پێشمەرگەکانی خۆی دەکات، ئەگەر هەموو سەرکردەکانی کورد بەم شێوازە بیر بکەنەوە ئاوا کوردستان دەگاتە ئاوات و هیوای خۆی کە ئاواتی سەرفرازی و ئازادی و سەربەخۆیە.




زۆرترین خوێندراو