دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى سه‌در تاوتوێ ده‌کات

28.09.2022
جەماوەر نیوز
دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق ئه‌مڕۆ کۆده‌بێته‌وه‌ وتیایدا داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌سندکردنى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى 73 په‌رله‌مانتاره‌که‌ى فراکسیۆنى سه‌در له‌ په‌رله‌مانى عێراق ده‌که‌ن.
 
به‌پێى کارنامه‌ى دانیشتنه‌کانى دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق، رۆژى چوارشه‌ممه‌ 28-09-2022، دوو سکاڵا تاوتوێ ده‌کات، یه‌کێک له‌وسکاڵایانه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌سندکردنى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى 73 په‌رله‌مانتاره‌که‌ى فراکسیۆنى سه‌در له‌ په‌رله‌مانى عێراق  .

له‌ 12-06-2022 سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانى فراکسیۆنى سه‌در له‌په‌رله‌مانى عێراق که‌ژماره‌یان  73 په‌رله‌مانتار بوو له‌سه‌ر داواى موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در به‌ کۆمه‌ڵ ده‌ستیان له‌کارکێشایه‌وه‌، وه‌کو ناڕه‌زایه‌تییه‌ک له‌به‌رامبه‌ر ئه‌دۆخه‌ چه‌ق به‌ستوه‌ى روبه‌روى عێراق بۆته‌وه‌ له‌دواى هه‌ڵبژاردن و دواکه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى عێراق و پێکهینانى حکومه‌تى نوێ‌ .
 


زۆرترین خوێندراو