ژماره‌یه‌ك به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیایی بۆ چاره‌سه‌ر ده‌نێردرێنه‌ ده‌ره‌وه‌

30.09.2022
جەماوەر نیوز
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی بڕی 262 ملیۆن دینار بەمەبەستی چارەسەری تەندروستی 64 بەرکەوتوی چەکی کیمیایی هەڵەبجە و رەوانەکردنیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.
لە نوسراوێکدا کە واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری کراوە، رەزامەندی دراوە بە خەرجکردنی بڕی 262 ملیۆن دینار بەمەبەستی چارەسەری تەندروستی 64 بەرکەوتوی چەکی کیمیایی هەڵەبجە.
لەوبارەیەوە ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ناوی ئەو ٦٤ بەرکەوتووەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی:”ئەو کەسانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە بیناییان لە مەترسیدایە بەهۆی ماكە درێژخایەنەكانی سوتانی گلێنەیان بە غازی خەردەل”.
راشیگەیاندووە:”لە ئاییندەیەكی زۆر نزیكدا، ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە لە ناو نەخۆشخانەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی ئەنجامدەدەین".

زۆرترین خوێندراو