نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده‌ دیاریكرا

02.10.2022
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی ئەیلول بە 12 هەزار و 500 بۆ 13 هەزار و 500 دینار دیاری كرد و خشتەی نوێی پێدانی كارەبای مۆلیدەشی بۆ ئەم مانگە راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتییەكە، لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان كۆبووەتەوە و بەگوێرەی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موەلیدە بە 64 دینار بۆ مانگی ئەیلول دیاریكرا.
ئەوەش هاتووە، بە تێكڕایی موەلیدە ئەهلییەكان لەنێوان 190 بۆ 210 كاتژمێر كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان 12 هەزار و 500 بۆ 13 هەزار و 500 دینار دەبێت.
سەبارەت بە بەرنامەی مانگی 10 باس لەوە كراوە، پێویستە موەلیدە ئەهلییەكان لە كاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ بۆ 1:00ی شەو و بەیانیان لە كاتژمێر 6:30 بۆ 8:00ی بەیانی ئەگەر كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن، هەروەها پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 10 خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.

زۆرترین خوێندراو