جەماوەر نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق راسپاردەیەکی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بە کردنەوەی کۆنسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر پەسند کرد. هەروەها عێراقیش کۆنسوڵخانە لەو وڵاتە دەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 4ی تشرینی یهكهمی 2022، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران دانیشتنی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا و چەند پرسێکیان تاوتێکرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا چەند بڕیارێک دران کە یەکێک لە بڕیارەکان پەسندکردنی راسپاردەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بوو لەبارەی کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتی قەتەر لە هەولێر، ئەوەش پاڵپشت بە بڕیارەکانی هەردوو ماددەی (25 و 26) لە یاسای خزمەتی دەرەوە (45ی ساڵی 2008) و رێککەوتننامەی ڤیەننا بۆ پەیوەندیی کونسوڵخانەکان لە ساڵی 1963. هەروەها عێراق بەهەمان شێوە لە داهاتوودا کۆنسوڵخانە لە قەتەر دەکاتەوە، ئەوەش لەسەر بنەمای مامەڵەی هاوشێوەدا.