جەماوەر نیوز
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌نگاریا كۆبوونه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى (9ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022)له هه‌ولێر نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له کاتالین نۆڤاک سه‌رۆكى هه‌نگاريا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌نگاريا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى عێراق به‌گشتى، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێكران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێودهوڵهتييان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به پێويست زانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كى داعش.
نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى خۆشحاڵى به سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌نگاريا، سه‌ردانه‌كه‌ى به نيشانه‌ى پشتگيرى له هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌مدا و سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى سه‌ربازيى هه‌نگاريا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها يارمه‌تيى مرۆيييان به‌تايبه‌تى بۆ كریستیان و ئێزدييه‌كان ده‌ربڕى.
له‌لاىه‌ن خۆشيه‌وه، کاتالین نۆڤاک سه‌رۆكى هه‌نگاريا سوپاس و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ قوربانييه‌كان و رۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعشدا ده‌ربڕى و به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و كارى پێكه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ نه‌هێشتنى تيرۆر دووپات كرده‌وه.