جەماوەر نیوز
ئهمڕۆ سێشهممه 31ی كانونی دووهمی 2023 بە ئامادهبونی محەمەد حاجی مەحمود مهراسیمی 36 ساڵهی كۆچی دوایی ئیدریس بارزانی له ههولێر بەڕێوەچوو.
لە مهراسیمهكهدا عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی تێیدا بەشداربوون بەڵگەفیلمێکی ئیدریس بارزانی، ئەندازیاری ئاشتی نمایشکرا کە باس لە ژیننامەی ئیدریس بارزانی دەکات".
ئیدریس مستەفا بارزانی ساڵی 1944 لە بارزان لەدایکبوو، رۆژی 31ی مانگی 1ی 1987 لە گوندی سلیڤانای سەر بە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی كوردستان كۆچی دوای دەكات و لە گۆڕستانی هەلەج لە تەنیشت باوكی دەنێژرێت. دوای راپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 سەركردایەتیی پارتی بڕیاری گواستنەوەی تەرمی مەلا مستەفا بارزانی و ئیدریس بارزانیدا و لە رۆژانی 6 تاوەكو 8-10-1993 لە رێوڕەسمێكی تایبەت تەرمی هەردووكیان گەیێندرانە گوندی بارزان و لەوێ نێژران.