
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
مه‌کته‌بی سیاسی پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان له‌یادى 32 ساڵه‌ى راپه‌ڕنه‌مه‌زنه‌که‌ى به‌هارى 1991 دا راگه‌یه‌نراوێکى بڵاو کرده‌وه و تیایدا وێراى پیرۆزبایى له‌بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان جه‌خت له‌سه‌رکه‌وتنى راپه‌ڕین ده‌کاته‌وه به‌هۆى یه‌کڕیزى لایه‌نه‌سیاسیه‌کان و هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و پاڵپشتى جه‌ماوه‌رى تێکۆشه‌رى گه‌له‌که‌مان .
هه‌رله راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتووه راپه‌رین قۆناغێکى نوێى پێشهێنا و هاوکێشه سیاسیه‌کان له‌ناوچه‌که‌دا گۆڕى و بووه وه‌رچه‌رخانێکى مێژووى گه‌له‌که‌مان و سه‌ره‌تاى مه‌رگى داگیرکه‌رانى کوردستان بوو.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان هه‌رله‌سه‌ره‌تاى هه‌ڵگیرساندنى شۆرشى نوێى گه‌له‌که‌مان (1976) وه پێشه‌نگ و سه‌رقافڵه‌ى گیانبازى و قوربانیدان وخوێنبه‌خشین بووه .یه‌که‌م شه‌هیدى راپه‌رینه مه‌زنه‌که‌ش (سۆسیالیست ) بوو که‌گیانى کرده قوربانى گه‌ل و نیشتمان و مژده‌ى سه‌رکه‌وتنى گه‌یانده گوێى دۆست و نه‌یاران .
راگه‌یه‌نراوه‌که‌ى مه‌کته‌بى سیاسى باس له‌وه‌ده‌کات که‌له‌هه‌رێمى کوردستان کێشه‌ى نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان زۆر به‌روونى به‌دى ده‌کرێت و بوه‌ته هۆى دواکه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ،که‌ته‌واوى پرۆسه‌ى سیاسیى و دیموکراسیمان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه ،بۆیه باشترین وه‌فادارى بۆ که‌سوکارى شه‌هیدان له‌م یاده‌دا هه‌وڵبدرێت (ئه‌نجومه‌نى سیاسى ) دابمه‌زرێت که‌چه‌ترى کۆکردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌کان بێت .
ده‌قى راگه‌یه‌نراوى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان .