
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
سه‌رکۆمارى تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "هه‌ر سازشێک به‌رامبه‌ر هه‌ده‌په بکرێت به‌و واتایه دێت که سازش به‌رامبه‌ر په‌که‌که و قه‌ندیل کراوه. چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر وتم له مێزى شه‌شقۆڵیدا حه‌وته‌م هاوپه‌یمانیش هه‌یه، له‌وانه‌یه که‌سانێک ئه‌وه‌یان هیچ به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتبێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له کۆشکى چانکایا به‌شدارى له په‌خشى راسته‌وخۆى هاوبه‌شى "A Haber"، "ATV"، "A Para" و "A News" کرد و وه‌ڵامى پرسیارى میدیاکارانى دایه‌وه.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ى به‌وه دا که کڵچدارئۆغڵو باسى له ئازادکردنى سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و ، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان کردووه، وتی: "له‌سه‌ر داواى ده‌میرتاش که‌سانێک رژانه سه‌ر شه‌قام و خه‌ڵکیان کوشت له دیاربه‌کر. گه‌له‌که‌مان له ١٤ى ئایار سزاى ئه‌و تۆڕى ناپاکییه ده‌دات، چونکه سوپاى تورکیا له‌ژێر فه‌رمانى گه‌له‌که‌ماندایه، نه‌ک تۆڕه‌کانى ناپاکی".
سه‌رکۆمارى تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ى راگه‌یه‌ندراوى هه‌ده‌په که ئاماژه‌ى به‌وه داوه، به‌ربژێریان نابێت بۆ پۆستى سه‌رۆکى کۆمارى تورکیا و پشتیوانى له به‌ربژێرى هاوپه‌یمانى میلله‌ت، که‌مال کڵچدارئۆغڵو ده‌که‌ن رایگه‌یاند: "به‌ڕاستى نازانم له پشت په‌رده له‌و سه‌ردانه‌دا چى گوتراوه. هه‌ر سازشێک به‌رامبه‌ر هه‌ده‌په بکرێت به‌و واتایه دێت که سازش به‌رامبه‌ر په‌که‌که و قه‌ندیل کراوه. چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر گوتم له مێزى شه‌شقۆڵیدا حه‌وته‌م هاوپه‌یمانیش هه‌یه، له‌وانه‌یه که‌سانێک ئه‌وه‌یان هیچ به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتبێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌ردانى سه‌رۆکى گه‌وره‌ترین پارتى ئۆپۆزسیۆن ئه‌مه ده‌رکه‌وت. سه‌رنج بده‌ن ئه‌و ترسا له‌وه‌ى سه‌ردانى پارته‌که یان باره‌گاى گشتى پارته‌که بکات، چوو سه‌ردانى ژوورى فراکسیۆنى هه‌ده‌په‌ى کرد له په‌رله‌مان".
ئانادۆڵ
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052